دوای ئه‌وه‌ی "جاسم ئیبراهیم سدیق" قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی جوگرافیای زانكۆی سۆران به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه كۆچی دوایی ده‌كات، ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر پرسه‌كه‌ی دایكی و كه‌س و كاره‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌ردن ئازایی بۆ كوڕه‌كه‌یان سه‌ردانی زانكۆی سۆرانیان كرد.
دایكی جاسمی جوانه‌مه‌رگ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ لای هاوپۆل و هاوڕێكانی له زانكۆی سۆران، به گریانه‌وه بۆ ئاسوده بوونی ڕوحى كوڕه‌كه‌ی، داوای گه‌ردن ئازایی له هاوپۆل و هاوڕێ و مامۆستاكانی ده‌كات.
دواتر دایكی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و هاوڕێكانی هۆڵه‌كانی خوێندنی جاسمیان به‌سه‌ر كرده‌وه و هاوخه‌می و هاوسۆزیان بۆ مه‌رگی ناواده‌ی ده‌ربڕی.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.