بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر رایدهگهێنێت ، تا ئێستا شەش هەزار و 244 هاووڵاتی كە كارەبایان بە سەرپێچی راكێشابوو یاخود كارەبایان نەبووە و رایان كێشاوە، سەردانی فەرمانگەكانی كارەبایان كردووە و بوونەتە هاوبەشی راستەقینە.
راشیدهگهێنێت ، دوایین مۆڵەت بۆ ئەوانەی كارەبایان بە سەرپێچی راكێشاوە، تا سەرەتای مانگی داهاتووە، كە دواتر هەڵمەتێكی فراوان بۆ بڕینی كارەبای سەرپێچی دەست پێدەكەین و خاوەنەكانیشیان سزا دەدەین.
حوسێن حەمەد بهرێوهبهری كارهبای ههولێر به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند ، دوای ئەوەی مۆڵەتی مانگێك درا بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی هەر كەسێك كارەبای بە شێوەی سەرپێچی راكێشاوە سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكات تا ببێتە هاوبەشی راستەقینە، بەڵام بە هۆی هاتنی خەڵكێكی زۆر و بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان بتوانن كارەكانیان رایی بكەن، بۆ ماوەی مانگێك وادەكە درێژ كرایەوە كە تاوەكو یەكی مانگی دوو كۆتا وادەیە.
ئاماژه بهوهش دهكات كه لە سەرەتای مانگی داهاتوودا هەڵمەتێكی فراوان و چڕ دەست پێدەكەن و ئەوەی كارەبای بە شێوەی سەرپێچی راكێشاوە و نەبووەتە فەرمی، دەیبڕن و سزاشی دەدەن، بۆیە پێویستە تا ئەو كاتە هەموو هاووڵاتییەك كارەكانی تەواو بكات.
حوسێن حەمەد بهرێوهبهری كارهبای ههولێردهشڵێت ، تا كۆتایی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ئەوانەی سەردانی فەرمانگەكانیان كردبوو، 4هەزار و647كەس بوون و لە مانگی یەكیشەوە تا ئێستا هەزار و597كەس سەردانیان كردووە و ئەمانەش ئەوانەن كە كارەبایان بە سەرپێچی راكێشابوو و هاتوون بوونەتە هاوبەشی راستەقینە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.