Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:37

کۆریای باشوور به‌ 300 هه‌زار دۆلار هاوکاریی پێشکه‌شی ئاواره‌کان ده‌کات

وه‌زیری ناوخۆ پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌ت به‌و هاوكارییه‌یان واژۆ كرد
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كۆریای باشوور له‌ رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر، به‌ بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ "چۆی كوانگ جین"، كۆنسوڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌ت به‌و هاوكارییه‌یان واژۆ كرد.

وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، به‌ گوێره‌ی پرۆتۆكۆله‌كه‌ كۆریای باشوور به‌ بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێك له‌و هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ش، كه‌لوپه‌لی زستانه‌ ده‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.