سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، جیابوونەوەی خۆیان لە فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند. پێشتریش شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جیابوونه‌وه‌ی خۆی له لیسته‌كه راگه‌یاند:
هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ (دیاری ئه‌نوه‌ر، سیروان بابان، مه‌م بورهان قانع) راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانی، رایانگه‌یاندووه، به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راده‌گه‌یه‌نن و وه‌كو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یانه:
راگه‌یاندراوێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان
وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان به ده‌نگده‌رانمان دابوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانیی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران بڕاوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئاماده‌ین ده‌سته‌به‌رداری موچه‌ی پارله‌مانیش ببین.
چه‌ند مانگێكیشه به‌هۆی به‌لارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ"وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌كه‌وه نه‌ماوه، هه‌ربۆیه له ئێستایشه‌وه به فه‌رمیی جیابوونه‌وه‌ی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و وه‌كو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مێنینه‌وه.
ئێمه خه‌ڵكانێكین، پاره‌ی خه‌ڵكمان نه‌خواردووه و پاره‌ی حكومه‌تیشمان لانییه (به‌ڵكو پاره‌یشمان لای حكومه‌ته) و "موزایه‌ده"یش به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و هاوپیشه و خه‌ڵكانی غه‌درالێكراوی كوردستان-ه‌وه ناكه‌ین و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن دا ده‌بین له ماف و داخوازیی ره‌وای ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی جوامێری كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.