Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 08:51

لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ناوی سێ کاندید نزیک ده‌بنه‌وه‌

بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
کوردستان TV
100%


لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ناوی سێ كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتوون بریاره‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا یه‌كێكیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت رابسپێرێت.

كوتلە سیاسییەكانی عێراق، ناوی سێ كەسایەتی بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی و وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران ئاراستەی سەرۆك كۆمار دەكەن، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەكێك لەو ناوانە لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام وێڕای تەواوبوونی مۆڵەتی دەستوری بۆ ڕاسپاردنی جێگرەوەیەك بۆ پۆستەكە، تائێستا كەسێتییەك بۆ وەرگرتنی پۆستەكە پێشكەش نەكراوە كە جێگەی ڕەزامەندی تەواوی لایەنە سیاسییەكان و شەقامی عیراقی بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.