ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی عێراقی گواستویه‌تییه‌وه كهشهوی رابردوو سێ مووشه‌ك له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه باڵه‌خانه‌ی حكومی و نێرده‌كانی بیانی تێدایه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه كه مووشه‌كه‌كان له‌ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵدراون و دوو مووشه‌ك له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ كه‌وتبێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌ناڵی سۆمه‌رییه له‌سه‌ر زاری به‌رسانی ئه‌منی گواستویه‌تییه‌وه كه دوو مووشه‌ك له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه‌و زیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: دوو مووشه‌كی كاتیۆشا كه له شوێنێكی نادیاره‌وه ئاراسته‌كرابوون له ده‌ورووبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.