ئه‌رسه‌لان عه‌لى داودى، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارۆچکەی خورماتوو، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند، کاتژمێر 5.30ی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشەممە 21/1/2020، سالار سابیر زه‌نگه‌نه کە لایەنگرێکی پارتییە و هاوکات پاسەوانی تایبەتیی خۆیەتی و پێشمه‌رگه‌یه، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له گه‌ڕه‌كى ڕزگاریی قه‌زاى خورماتوو ”له لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه شه‌هید كرا.
راشیگه‌یاند کە سالار کاتێک چووەتە حەوشەی ماڵەکەی، تەقەی لێکراوە و شەهید کراوە.
ئه‌رسه‌لان عه‌لى داودى، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارۆچکەی خورماتوو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە کاتی ڕووداوەکەدا هاوسەر و منداڵەکانی لە ماڵەوە بوون و کەسیان زیانیان بەر نەکەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.