خۆپیشانده‌رانی عێراق وه‌ك فشارێك بۆسه‌ر پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تا په‌له بكه‌ن له كاندیدكردنی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ سهرۆكوزهیرانی داهاتوو له دوێنێ دووشه‌ممه‌وه رێگا، شه‌قام و پرده‌كانیان له نۆ شاری باشوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته، داخستووه كه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه خۆپیشانده‌ران به‌ئامانجی ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت وسزادانی بكوژانی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان پێشكه‌ش به حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان كردبوو، كۆتایی هات.
بۆیه خۆپیشانده‌ران به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له دوێنێ دووشه‌ممه‌وه ده‌ستیانكردووه به داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگا و شار‌و شارۆچكه‌كان كه به‌هۆیه‌وه رێگای هاتوچۆ له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق په‌كخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.