بۆ یهكهمجار له ههرێمى كوردستان و عێراق، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ئەنجام درا.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان و عێراق، نەشتەرگەریەکی ناوەزە لە لایەن پزیشکێكی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و دەمارەکانی خوێن بۆ نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵە بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، نەشتەرگەرییەكە بریتیبو لە دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک کە هەردوو گورچیلەی لە کار کەوتوبوو پێویستی بە شوشتنی گورچیلەکان هەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.