كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس به‌رده‌وامه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌نده‌كه به‌شداره.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی داڤۆس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار ده‌بێت و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز و سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی به مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بكه‌وێت.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئانی لیندێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و ئارمین ساركیسیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا كۆ ببێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی وڵاتان، پرسە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەرێم، شەڕی دژی تیرۆر، مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە و عێراق، پەیوەندیی نێوانیان باسیان لێوه بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.