نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبراوی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020 نووسینگه‌ی عه‌لاوی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری "وڵاتێكی دراوسێ" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌و كاره‌شی به هه‌وڵی پێشوه‌خته بۆ "تیرۆركردنی عه‌لاوی" وه‌سف كردووه.
نووسینگه‌ی عه‌لاوی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ وه‌ك دوێنێ نییه و روونی ده‌كاته‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن به‌رزان تكریتى له له‌نده‌ن هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌لاوی دراوه كه به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی ساڵێك له نه‌خۆشخانه مایه‌وه و دواتریش ته‌قه‌ی لێكرا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتێكی دراوسێ به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌لاوی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆیی دژایه‌تی و وهستانیهتی له دژی ئه‌و وڵاته وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی عێراق.
نووسینگه‌ی عه‌لاوی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پێشتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی دراوسێ به عه‌لاوی گوتراوه: ئێمه له دژی تۆ كارمان كردووه، عه‌لاویش له وه‌ڵامدا پێیگوتوون كه به هه‌مان شێوه له دژی ئێوه كارم كردووه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌لاوی به درۆ ده‌خاته‌وه و هه‌واڵه‌كه به ته‌واوی ره‌تده‌كاته‌وه، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، ته‌ندروستی زۆر باشه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گه‌له راپهڕیوهكهی وه‌ستاوه.
هاوكات نووسینگه‌كه‌ی داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات، به وردی و پێشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.