نێچیرڤان بارزانى و مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و گرنگیى پێكه‌وه كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020 له په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى په‌نجاهه‌مین خولى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له داڤۆس، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌كه، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى هێزى هاوپه‌یمانان له‌مباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه گۆڕیه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.