ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا و لە چوارچێوەی یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا 900 هەزار کەس کە وەکو بێکار ناونوس کراون، بە دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175هەزار دینار و بۆ ماوەی سێ مانگ هاوکاری بکرێن.
دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175 هەزار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بە 900 هەزار بێکار لە چوارچێوەی رووبەروبوونەوەی هەژاری و یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی دێت.
نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و خاڵی شەشەمی بڕیاری ژمارە 340ی حکومەتی هەموارکردەوە به دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175 هەزار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بە 900 هەزار بێکار لە چوارچێوەی رووبەرووبوونەوەی هەژاری و یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.