Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:38

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەکات

ڕەوشی ناوچە ئازادكراوەكان و بار و گوزەرانی ئاوارەكان تاوتوێ كرا
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەجم ئەلجبووری پارێزگاری نەینەوا كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی شاری موسڵ تاوتوێ كرا.

ڕۆژی سێشەممە 21ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجم ئەلجبووری پارێزگاری نەینەوا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی شاری موسڵ و ناوچەكانی تری پارێزگای نەینەوا و ڕەوشی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و بار و گوزەرانی ئاوارەكان و هەروەها كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.

مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.