لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی هەڤاڵ سالار سابیر محەمەد راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ 21ی کانوونی دووەمی 2020 کاتژمێر 5:30ی بەرەبەیانی له شارۆچکەی دووزخورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال سالار سابیر محەمەد، پێشمەرگەی بارەگای لقمان و به ناهه‌ق شەهیدیان کردووە.
ئێمە لە كاتیكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه تیرۆریستییه دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خەینه ئه‌ستۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وڵه‌كانیان بخەنه گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی‌ی خۆیان بگەن.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هید سالار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ تاوانكاران و تیروریستان
لقی 22ی گەرمیان
پارتی دیموکراتی کوردستان
21ی 1ی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.