سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، چاوى به ژماره‌یه‌ك له به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه كه‌وت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020 له یه‌كه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز كلاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆربه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس و خاتوو هلیدا شوابى هاوسه‌رییه‌وه، له یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڕێكخرا بوو.
له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز کلاوس شواب به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریی سه‌رکه‌ده‌کانی جیهان له یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان و به‌ره‌وپێشبردنی کۆڕبه‌نده‌که ده‌ربڕی.
هه‌ر له میانى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوى به ژماره‌یه‌ك له به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.