حزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌ركۆمار كرد و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه، ئه‌وا له به‌غدا ده‌ریده‌كه‌ن.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ، سه‌ركۆمار له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهاندا له‌گه‌ڵ تره‌مپ-ی گه‌مژه و داروده‌سته بكوژه‌كانی كۆنه‌بێته‌وه.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌وه‌شی گوتووه ، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه سازكرا، ئه‌وا عێراقییه‌كان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و له لایه‌ن رۆڵه‌كانمانه‌وه له به‌غدا ده‌رده‌كرێت.
چاوه‌ڕان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌ركۆماری عێراق له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهاندا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.