خۆپیشانده‌رانی ناڕازیبووی عێراق ناوی دوو كاندید بۆ بوونه سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه .
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر هه‌ڵمه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده حزبییه‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستپێكردووه و له دوایینیشیاندا دوو كاندیدی دیكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و دوو كاندیده هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و عه‌لی شوكرین، كه به‌مدواییانه ناوه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی هه‌ردوو كاندیده‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا هه‌ڵواسیوه و نیشانه‌یه‌كی چه‌وتی سووری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر وێنه‌كاندا هێناوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه قه‌بووڵیان نیه هیچ یه‌كێك له‌و دووه ببنه سه‌رۆك وه‌زیران و بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێردرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.