شه‌وی رابردوو 5 ئۆتۆمبێلی گه‌شتیاران له ڕێگای حاجی ئۆمه‌ران له‌ناو به‌فر و كڕێوه گیر ده‌خۆن، دوای په‌یوه‌ندیكردنیان له‌ڕێگای هێڵی 104، پۆلیس و كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه رزگاریان ده‌كه‌ن.
سه‌باح حه‌مه‌ده‌مین، به‌رپرسی به‌شی پۆلیسی چۆمان، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاژمێر دووی به‌ره‌به‌یان بوو دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له گیرخواردنی 5 ئۆتۆمبێلی گه‌شتیاران له نزیك گوندی ئازادی له نزیك حاجی ئۆمه‌ران، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆران ئاگاداری ئه‌و ڕووداوه كراینه‌وه، ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چۆمان و كۆمه‌ڵگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی چۆمان و بنكه‌ی پۆلیسی حاجی ئۆمه‌ران به هانایانه‌وه چووین.
گووتیشی: به‌هۆی به‌فری زۆر و كڕێوه و سه‌رما، ڕێگاكان زۆر سه‌خت بوون، به‌سوپاسه‌وه قائیمقامی چۆمان ئامێری به‌فرڕاماڵینی دابینكرد و به هه‌موو لایه‌ك توانیمان ئه‌و گه‌شتیارانه رزگار بكه‌ین كه هه‌موویان له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێكیش له‌وانه نه‌خۆشیان پێ‌بوو، سه‌رجه‌میان نزیك به 20 گه‌شتیار ده‌بوو.

كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.