Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 07:14

گوته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەسەر سێ ته‌وه‌ری نێوخۆیی به‌رێوه‌ده‌چێت

به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی وەزیران بە سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سەرۆكی حكوومەت  ده‌ستى پێكرد و  گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنیچت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری نێوخۆی به‌رێوه‌ده‌چێت

 دكتۆر جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند،  له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی سێ تەوەری نێوخۆ باسیان لێوە دەكرێت.

 رایده‌گه‌ێنێت ،  تەوەری یەكەم، لەسەر رێكخستنەوەی چاودێریكردن و وردبینیكردنی خەرجییەكانی حكوومەتە، دووەمیان، بەئەلیكترۆنیكردنی خەرجییەكان و سووتەمەنییە، واتا ئەوانەی لە لایەن حكوومەتەوە سەرف دەكرێت، تەوەری سێیەمیشیان، پێشنیازی چەند یاسایەكە كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و گفتوگۆ و كۆبوونەوەی لەسەر دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.