Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 10:45

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ رێگاکانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و خور زوبێر یان داخستووه‌

جه‌نجاڵێكی زۆر دروستبووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌ ده‌چن بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و خور زوبێر باشووری به‌سره‌ داخستووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌، خۆپیشانده‌ران ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌ ده‌چن بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و خور زوبێر داخستووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه‌ به‌هۆی داخستنی رێگاكانه‌وه‌، جه‌نجاڵێكی زۆر دروستبووه‌ و ده‌یان ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاكاندا وه‌ستاون و ناتوانن بچنه‌ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و خور زوبێر.

له‌ رۆژی  دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌، خۆپیشانده‌ران به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان ئاستی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ ده‌ربڕینه‌كانیان زیاتر فراوانتر كردووه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ به‌ داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگا و شارو شارۆچكه‌كان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ رێگای هاتوچۆ له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق په‌كخراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.