جێگری ئه‌فسه‌ر به پله‌ی نایاب (هیوا مه‌حمود حه‌مه‌ده‌مین) ، له سه‌ر داوای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016 گه‌یشته ئه‌و وڵاته بۆ به‌شداربوون له خولی (68)ی ئه‌كادیمیای یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ری پۆل ، كه ئه‌كادیمیایه‌كی سه‌ربازیه‌و تایبه‌ته به پێگه‌یاندنی جێگری ئه‌فسه‌ر له ئاستێكی باڵا و پێشكه‌وتوو. لێره‌وه هیوا توانیتی قۆناغێكی نوێ له ژیان و ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بگرێته‌به‌رو بڕوانامه به‌ده‌سبێنێ و كۆڵنه‌ده‌رانه خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستێكی ئه‌كادیمی بوون.
هیوا محمود به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی پیێشمه‌رگه راگه‌یاند: له سه‌ره‌تای چوونمه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا كۆرسی زمانم وه‌رگرتووه، دواتریش توانیم بۆ ماوه 18 مانگ پێنج كۆرسی خوێندن له ئه‌كادیمیاییه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌م و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ری پۆل وه‌ربگرم.

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.