Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 06:02

2 بڕیاری نوێ لەبارەی بریکارنامه‌ (وکاله‌) و تابلۆی ئۆتۆمبێل درا

هاتووچۆی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەری ھاتووچۆی ھەولێر 2 بڕیاری نوێ لەبارەی بریكارنامه‌ (وكاله‌) و تابلۆی ئۆتۆمبێل دەركرد

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاری زیاتر بۆهاووڵاتیان و پیشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر كۆمه‌لێك بڕیار و راسپارده‌ی ده‌ركرد بۆ به‌شه‌كانی تۆمار و یاسایی.

 هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  بڕیار و راسپارەدەكان بەمشێوەیەی خوارەوەن:

1- دیاری نه‌كردنی هیچ ماوه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌رچوونی بریكارنامه‌ (وكاله‌)ی گشتی و تایبه‌ت كه‌ پیشتر بۆ وكاله‌ی گشتی ماوه‌ی 5 ساڵ دیاری كرابوو، بۆ وەكاله‌ی تایبه‌تیش ماوه‌ی 3 ساڵ دیاری كرابوو، كه ‌ئه‌مه‌ بوو بووه‌ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ بۆ هاووڵاتیان و ‌زۆرێك له‌ هاووڵاتیان كه‌ ده‌یانویست وەكاله‌كان تازه‌ بكه‌نه‌وه‌ موكل داوای پاره‌ی لێده‌كردن یاخود ئاماده ‌نه‌ده‌بوو سه‌ر له ‌نوێ وەكاله‌ بكاته‌وه‌. ئێستا به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ به‌بێ تازه‌ كردنه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی كراوه‌ كار به‌وەكاله‌ ده‌كرێت و ‌تەنیا له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ به‌پێی یاسا وەكاله‌ كاریگه‌ری نامێنێت له‌و كاتانه‌ كاری پێناكرێت كه‌ ئه‌وانیش ئه‌مانه‌:

ا/له‌حاڵه‌تی له‌ده‌ستدانی ئه‌هلیه‌تی بریكار یان بریكارده‌ر .

ب/له‌حاڵه‌تی دیاریكردنی ماوه‌ بۆبه‌سه‌ر چوونی وەكاله‌كه‌ له‌لایه‌ن بریكارده‌ره‌كه‌وه‌.

ج/له‌حاڵه‌تی مردنی بریكار یان بریكارده‌ر.

2/گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل (تبدیل لوحات) كه‌ زۆریك له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ خاوه‌نی دوو ئۆتۆمبێل یان زیاترن حه‌ز به‌ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلە‌كانیان ده‌كه‌ن له‌نێوان ئۆتۆمبێلە‌كانیان، كه ‌پێشتر نه‌ده‌بوایه‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 6 مانگ ئه‌م كاره‌ دووباره‌ بكرابایه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا رێگاپێدراو كرا، و هاووڵات ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 24كاتژمێر جارێكیش ئه‌م كاره‌ بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاسانكاریه‌كه‌ بۆهاووڵاتیان.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.