فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی یۆنانی سوقرات ده‌لێ" په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی گرنگتره بۆ مرۆڤ له نان و جل و به‌رگ".
دوای چه‌ند رۆژێكی تر قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان دوای پشووی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه و پۆله‌كانی خوێندن، كه قوتابخانه ئه‌ركی زۆر قورس وههستیار و كاریگه‌ره. نابێ له بیرمان بچێت قوتابخانه به‌رپرسیاریه‌تی ویژدانی ومێژوویی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنی منداڵه‌كانمان، به‌ڵام كامه‌یان پێش ئه‌وه‌ی تره، بێگومان په‌روه‌رده پێش فێركردنه، ده‌پرسین بۆ په‌روه‌رده پێش فێركردنه، چونكه په‌روه‌رده پارێزگارییه و خۆ پاراستنه، پڕه‌نسیپه، به‌هایه، راستگۆییه، دڵسۆزییه، ئه‌وه‌ی ووشه و چه‌مك وگوفتار و كرداری جوانه په‌روه‌رده‌یه، بێگومان فێركردنیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام په‌روه‌رده و فێركردنه، گه‌ر ته‌ماشای ناو و ناونیشانه‌كان بكه‌ین ده‌لێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی .......، كه‌واته كار و ئه‌ركی سه‌ره‌كی قوتابخانه سه‌ره‌تا په‌روه‌رده كردنه ئینجا فێركردن. ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی په‌رژین وشوره‌ی قوتابخانه‌كان گۆێ بیست ده‌بین و ده‌مانه‌وێ ببینین ئه‌وه‌یه ئه‌ركی مامۆستا ده‌بێت په‌روه‌رده‌كاری بكات ئینجا مامۆستایه‌تی، هه‌ر له سه‌ر ده‌ستی مامۆستایه قوتابی په‌روه‌رده ده‌كرێ له‌سه‌ر دڵسۆزی و راستگۆیی و متمانه به‌خۆبوون و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی و رێزگرتنی یاسا و رێنماییه‌كانی ووڵات و یه‌كتر قبوڵ كردن و ووتووێژ و گفت و گۆكردن و ره‌خنه له خۆ گرتن و هاووڵاتی بوون و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتمان و هاووڵاتیان هه‌موو ئه‌وانه و چه‌ندان بنه‌ما و به‌ها و چه‌مكی تر كه پێویسته قوتابی له قوتابخانه‌كان له‌سه‌ریان په‌روه‌ده بكرێ له‌لایه‌ن مامۆستا دڵسۆزه‌كان، ئه‌وكات مامۆستا رۆڵی ده‌بێته رۆڵی په‌روه‌رده‌كارێكی ئاراسته‌كراو هاوڕێی قوتابی، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت رۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پرۆگرامه‌كان ده‌بێت كاریگه‌ر بێت و بوونیان هه‌بێت، واته پرۆگرامی زیندوو هه‌بێت بۆ په‌روه‌رده كردنی قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان له سه‌ر هه‌موو بنه‌ما و به‌ها په‌روه‌رده‌یی جوان كه به‌درێژایی ژیان له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان گه‌وره و گه‌وره‌تر ده‌بن، ئه‌وه‌ش له خزمه‌ت پرۆسه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه، جگه له‌وه‌ش خاڵی وه‌رچه‌رخان و چه‌قی قورسایی به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه به‌تایبه‌تی پرۆگرامه‌كان تا چه‌ند توانیویانه نه‌وه‌یه‌كی زیندووی به ئاگا و بارگاوی كرا‌و به به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان په‌روه‌رده بكات، كه په‌روه‌رده پێش فێركردن رۆڵی دیت و مامۆستاش رۆڵی په‌روه‌رده‌كاری بینی و قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كان هه‌ستیان كرد ئه‌وا قوتابخانه‌كه‌یان هه‌رده‌م بۆته مناره‌یه‌كی رۆناكی به‌خش بۆ رۆشن كردنه‌وه‌ی به‌ر دید و به‌رچاوی قوتابییه‌كانمان و نه‌وه‌ی داهاتوو كه هه‌رده‌م گرنگی و بایه‌خ ده‌ده‌ن به چاندنی بنه‌ما و به‌های مرۆڤایه‌تی خانه‌دانی، ئه‌وا ئه‌وه كات ده‌لێن به‌لێ قوتابخانه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن ئینجا فێریان ده‌كه‌ن، چونكه په‌روه‌رده و فێركردن هه‌ردووكیان به بنچینه دا په‌یامی كاریگه‌ر و گه‌وره‌ن، كه هه‌رده‌م مامۆستاكانمان ده‌بێ زۆر به هه‌ستیاری و پارێزراوی و دڵسۆزی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن و ببه‌خشن له پێناو تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی كارا و زیندوو بۆ كۆمه‌ڵگه، كه سه‌ره‌تا له په‌روه‌رده ده‌ست پێ ده‌كات ئینجا فێركردن ..
ن/ به‌كر كه‌ریم حه‌سن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.