Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 16:02

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا و شاندێکی یاوەری دەکات

بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق تاوتوێ كرا
کوردستان TV
#7
100%


پارێزگاری موسەننا سوپاسی هەڵوێست و خەمخۆریی سەرۆك بارزانی كرد.

ڕۆژی چوارشەممە 22ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری موسەننا و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها پارێزگاری موسەننا سوپاسی هەڵوێست و خەمخۆریی سەرۆك بارزانی كرد لەمەڕ قەیرانەكانی عێراق و هەروەها یارمەتیدانی پارێزگاكانی باشووری عێراق و، ڕایگەیاند كە خەڵكی سەماوە و پارێزگای موسەننا سۆزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەیە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی نالەباری سیاسی لە عێراق داوایان كرد كە سەرۆك بارزانی ڕۆڵی هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە قووڵەی كە ئێستا لە عێراقدا لە ئارادایە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.