له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی بیستوچواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانی برده‌وه
له‌م یاریه‌شدا، یاریزانانی تۆتنهام به هێزه‌وه ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی سیی و هه‌شتدا، یاریزان دێلی ئالی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاشدا، هێرشبه‌ری فنله‌ندی تیمۆ پوكی گۆڵی به‌رامبه‌ری نۆریچ سیتی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر هیونگ مین سۆن هێرشبه‌ری كۆریای باشوور گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی سپێرزی له خوله‌كی حه‌فتاونۆ تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی تۆتنهام له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نۆریچ سیتیش به حه‌ڤده خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.