له قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئۆنیۆنیستا سالامنكای پله دووی میوانداری برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی شازده
له گێمی یه‌كه‌مدا، ڕیال مه‌درید به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش گاریس به‌یلی وێڵزی له خوله‌كی هه‌ژده تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتیشدا، یاریزان ئه‌لڤارۆ ڕۆمێرۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری ئۆنیۆنیستای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوای پێنج خوله‌كی دیكه‌ش، خوان گۆنگۆرا به‌رگریكاری ئۆنیۆنیستا سالامنكا گۆڵی دووه‌می ڕیالی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پاشان یاریزان ئیبراهیم دیاز گۆڵی سێیه‌می یانه‌ی شاهانه‌ی له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش ڕیال مه‌درید گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا‌و سبه‌ی هه‌ینی تیروپشكی ئه‌م قۆناغه ڕاده‌كێشرێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.