له سێيهمين ڕۆژى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌نديى ئابووريى جيهان له داڤۆس، سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/1/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ يووسف بن عه‌له‌وى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى عومان دووپات كرده‌وه به له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سوڵتان قابووس بن سه‌عيد سوڵتانى پێشووى عومان، هه‌روه‌ها پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له سوڵتانى تازه خاوه‌نشكۆ هه‌يسه‌م بن تارق ئال سه‌عيد كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عومان ده‌ربڕى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها دوايين دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و كاريگه‌ريى ئاڵۆزييهكان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى، چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، ئاراسته و سياسه‌تى ئارامخوازيى عومان له ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان، تاوتوێ كران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.