به‌هۆی زۆری به‌فربارین و ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی كه رێگای سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانی گرتوه‌ته‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێگاكه ته‌سك ببێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ئیداره‌ی ناوچه‌كه مه‌رجی به‌ستنی زنجیری بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركرد كه رێگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌گرنه‌به‌ر، هۆشداریشیدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه نه‌بێت، له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆوه تووشی سزادان و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت و رێگه‌شی پێ‌نادرێت سه‌ردانی حاجی ئۆمه‌ران بكات.
له‌مباره‌وه ئه‌حمه‌د قادر قائیمقامی قه‌زای چۆمان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: مه‌به‌ستمان له ده‌ركردنی ئه‌م رێنماییانه بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه كه نزمن و ده‌بڵ ئه‌كسڵ نین و هه‌روه‌ها بۆ سه‌لامه‌تی شوفێران خۆیانه، چونكه زۆر جار به‌هۆی به‌فربارین و به‌سته‌ڵه‌ك بوونی رێگاكه، ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان درووست بووه .
گوتیشی: له دوو رۆژی رابردووش‌دا به‌هۆی به‌فربارینی زۆر و نه‌به‌ستنی زنجیری تایه‌كان، كۆمه‌ڵێك شوفێر و گه‌شتیار له رێگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران گیریان خوارد كه كارمه‌ندانی پۆلیس به‌هانایان چوون و له مردن رزگاریان كردوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.