زانایان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مانگاكان له‌ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌ره‌له‌ری ده‌نگیان ده‌توانن یه‌كتر ئاگادار بكه‌نه‌وه له‌باره‌ی باری ته‌ندروستییان.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندیت"ی بریتانی، ئه‌و تۆژینه‌وانه‌ی زاناكان ئه‌نجامیان داوه، ئه‌وه پیشان ده‌دات كه مانگاكان و گوێره‌كه‌كان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگیانه‌وه یه‌كتر بناسنه‌وه، به‌ڵام زانایان نه‌یانتوانی ئه‌وه بسه‌لمێنن كه ئایا مانگاكان له‌توانایاندایه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌نگی خۆیان بپارێزن له‌كاتی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گیاندارانی تردا یان نا.
زانایان، ده‌نگی ئه‌و جۆره مانگایانهیان تۆمار كرد كه له توخمی "هۆلشتاین- فریز"ن، كاتێك ده‌نگی جیاوازیان له زۆربه‌ی بارودۆخه ناجێگیر و ئاساییه‌كاندا ده‌ركرد، وه‌ك كاتی چاوه‌ڕێكردنی ئالیك، یان له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌یان له رانهكانیان.
تۆژه‌ران گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه مانگاكان له زۆربه‌ی بارودۆخه‌كاندا و له‌كاتی بوونیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵانی تردا تایبه‌تمه‌ندیی ده‌نگی خۆیان ده‌پارێزن، به راده‌یه‌ك كه ئاژه‌ڵه نزیكه‌كان ده‌زانن كامه مانگا له رانه‌كه به بارودۆخێكی قورس تێده‌په‌ڕێت، به‌م جۆره‌ش زایان 330 ئاماژه‌ی ده‌نگییان ده‌ست كه‌وت.
ئه‌نجامده‌رانی تۆژینه‌وه‌كه پێیان وایه، ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كه‌یان یارمه‌تی جوتیاران ده‌دات له دیاریكردنی بارودۆخی گیانداران.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.