لاپەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی كە بەردەوام هەواڵە فەرمییەكانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لێوە بڵاودەكرایەوە داخرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لاپەڕەی فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق سڕیەوە و چیتر رێگەیان پێنادات ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەکاربهێنن، لەکاتی گەڕان بەدوای لاپەڕە فەرمییەکەیاندا، فەیسبوک دەنوسێت ئەو لاپەڕەیە بەردەست نییە، سڕدراوەتەوە، یان خاوەنەکەی مردووە.
باس لەوەشکراوە، کە لە ئێستادا کاتێک دەتەوێت لە رێگەی ئەپلیکەیشنی فەیسبوکەوە بۆ لاپەڕەکەی حەشدی شەعبی بگەڕێیت، ئەوا تەنیا لاپەڕەیەکی سپی دێت و نووسراوە کە ناتوانیت بەردەوام بێت و دواترین هەواڵ بەدەستت ناگات.
شایهنی باسه بارەگای تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، لە كالیفۆڕنیایە لە ئەمریكا و زیاتر لە 22 ملیار بەكار هێنەری هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.