ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی له راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگهیاند" دانیمارک و نیوزلەندا لە پلەی یەکەمدا دێن ، کە کەمترین گەندەڵی لەو وڵاتانەدا تۆمارکراوە و لە کۆی 100 خاڵ 87 خاڵیان بەدەستهێناوە، هاوکات فنلەندا پلەی دووەم و سەنگافورە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەیان بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە عێراقیش رێكخراوهكه رایگهیاند" عێراق لەسەر ئاستی جیهان بۆ شەفافیەت 162همین وڵات بووە بۆ ساڵی 2019 و پێش وڵاتانی بۆرندی و کۆنگۆ کەوتوەتەوە و 20 خاڵی وەرگرتوەو ههروهها له سهر ئاستى ولاتانى عهرهبیش به پلهى شهشهم دێت.
هەرەها بە گوێرەی ریزبەندییەکە "سۆماڵ، باشوری سودان، سوریا، یەمەن، ڤەنزوێلا، سودان، گینیا، ئەفغانستان و کۆریای باکور لە پلەکانی خوارەوەی ریزبەندییەکەدان و بەرزترین رێژەی گەندەڵی و ناشەفافیەتییاندا تێدا تۆمارکراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.