ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری لە عیراق دەكات لە دژی ئەمریكا و بە شۆڕش ناوی دەبات.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە گەلی عیراق دەكات، له ڕۆژی هەینی داهاتوو خۆپیشاندان بكەن و شۆڕش لە دژی داگیركاریی ئەمریكا بەرپا بكەن و به هیچ شێوەیەك ملكەچی قبووڵ نهكەن.
خەزعەلی لهبارهى كشانهوهى هێزهكانى ئهمریكا ڕایگەیاند" ئەمریكا بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی شكاند، بەمەش عیراق بووە وڵاتێكی داگیركراو، بۆیه با ئەمریكا باش بزانێت پیاوانی شۆڕش لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێزهكانى ئەمریكا له خاكى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.