فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هه‌سه‌ده، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لمونیتۆر رایگەیاند، سه‌رۆك مەسعود بارزانی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه و راشیگه‌یاند كه بەم زووانە کۆنفرانسێک لەبارەی یەکێتیی رۆژئاوای کوردستان دەبەستن.
مه‌زلوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هه‌سه‌ده گوتیشی: لە رابردوودا و بە نێوەندگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ رێککەوتنمان لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد واژۆکرد، بەڵام هیچکات جێبەجێنەکران.
ئەو بابەتەشی كه ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد باسی دەکات پێش بوونی ئێمەیە و بۆیه ئێمه ئاستەنگ لەبەردەم رێککەوتنێكی نوێ دروست ناکەین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویسته له‌ناو هه‌سه‌ده‌دا نوێنه‌ری هه‌موو پارتە سیاسییە کوردەکانی سووریا بوونيان هه‌بێت و چیتر په‌یه‌ده بۆی نيیه به نوێنه‌رایه‌تی كورده‌وه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق دانووستان بكات.
ئێمە لەسەر ئەم بنچینەیە لەگەڵ هەموو پارتەکان کۆبووینەوە و هیچ كامیان ئه‌م بابه‌ته‌یان رەتنەکردەوە.
مه‌لوم عه‌بدی ئاشكراشی كرد كه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كردووه و ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه كه یارمه‌تیده‌ر بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.