سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: پێش رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو پلانی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، به‌ر له سه‌ردانی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوانیان، پلان داده‌ڕێژێت بۆ ئاشكراكردن و ڕاگه‌یاندنی پلانی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
تره‌مپ گوتیشی، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ واشنتۆن ده‌یه‌وێت پلانی ئاشتی ناسراو به "پلانی گه‌وره" ڕابگه‌یه‌نێت.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له بنیامین ناتانیاهۆ و بینی گانتسی بۆ واشنتۆن بانگهێشت كردووه بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن له‌باره‌ي پرسی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بنیامین ناتانیاهۆش رۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته واشنتۆن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.