ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق عه‌لی سیستانی له میانی نوێژی هه‌ینی له كه‌ربه‌لا راگه‌یه‌ندراوێكی عه‌لی سیستانی خوێنده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه سیستانی رایگه‌یاند: مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی پێداگره له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی ئه‌ویش بریتیه له رێزگرتن له سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات له عێراق و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ، هاوكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌وه‌ستێته‌وه كه به هه‌ر بیانوویه‌ك دژی ئه‌م بنه‌مایه بن.
گوتیشی: پێویسته هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بێ چوونه ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كی و له رێگه‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه ، داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و به‌ده‌ستی بێنن.
سیستانی ئاماژی به‌وه‌شكرد: مه‌رجه‌عییه‌ت پێداگری ده‌كات له چاكسازی ریشه‌یی كه ده‌مێكه هاووڵاتیان داوای ده‌كه‌ن و قوربانیان بۆ داوه.
هۆشداریشی دا كه خه‌مساردی له‌م بابه‌ته، ده‌بێته هۆی قوربانیدانی زیاتر و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
مه‌رجه‌عییه‌ت ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه كه پێكهاتنی حكوومه‌تی نوێ له واده‌ی دیاریكراو به‌پێی ده‌ستوور دوا كه‌وتووه، بۆیه بۆ كۆتایی هێنان به‌و ره‌وشه قه‌یراناوییه و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ ، پێویسته لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان رێككه‌وتنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بده‌ن.
له كۆتاییدا مه‌رجه‌عییه‌ت داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد ئاگاداری گه‌وره‌یی مه‌ترسی و ئاسته‌نگه چاره‌نووسسازه‌كانی ئه‌م قۆناغه بن و به‌زوویی رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی عێراق بپارێزرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.