ئەمشەو زەمینلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلهى رێختهر، زۆربەی ناوچەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانى ههژاند.
گوڕی زەمینلەرزەكە زۆر بەهێزە و چاوەڕوان دەكرێ زیانی زۆری لێ كەوتبێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەكی فەرمی لە باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
بە هۆی زەمینلەرزەكە كارەبا و هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە زۆربەی ناوچەكانی باكووری كوردستان وەستاوە.
بە پێی زانیارییەكان، زەمینلەرزەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، قامیشلۆ، سەرێ كانی، عامودە، حەسەكە و دێریكی گرتووەتەوە، لە باكووری كوردستانیش باتمان، ئامەد و دێرسیم و چەند ناوچەیەكی تری گرتووەتەوە، لە هەندێك ناوچەی سنووری دهۆكیش هەست بە زەمینلەرزەكە كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.