جۆناسان ھۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند كورد و سوننە داوایان كردووە، ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە.
راشیگهیاند ، ھێشتا ئەركیان لە شەری دژی داعش كۆتایی نەھاتووە و بۆ ئەو شەڕە ھێشتا عێراق پێویستی بە ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە.
جۆناسان ھۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە چەند شوێنێک لە عێراق دادەمەزرێنێت و سوپای ئەمەریکاش شوێنەکانیان دەستنیشان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.