ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت وه‌كو دایك و باوكێكی دڵسۆز له خه‌می ئاینده‌ی مناڵه‌كه‌تاندا بن، جێبه‌جێكردنی ئه‌م چه‌ند خاڵه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن:
- دایك و باوك پێش هه‌ر هاوڕێیه‌كی خراپ یان كۆمه‌ڵگایه‌كی ناته‌ندروست، ده‌توانن ڕه‌فتاره نادروسته‌كان به مناڵه‌كانیان بڵێن.به‌پێی ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر 2000 گه‌نج ئه‌نجامدراوه كه جگه‌ره‌و حه‌شیش و ماده‌ی هۆشبه‌ریان كێشاوه، سه‌دا چل هه‌تا سه‌دا شه‌ستیان بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ماده هۆشبه‌ره یان ئه‌و جگه‌ره‌یه‌یان له‌لای دایك و باوكیان ته‌جروبه كردووه.به‌م پێیه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دورخستنه‌وه‌ی گه‌نجان له ماده زیانبه‌خشه‌كان به تایبه‌ت جگه‌ره كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوه، دوركه‌وتنه‌وه‌و ته‌رككردنیانه له‌لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه.
- ناتوانن چاوه‌ڕوان بن مناڵه‌كه‌تان به‌رده‌وام له‌نێو كه‌شێك پڕ له ماده‌ی هۆشبه‌رو جگه‌ره‌و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌دا بێت كه به‌و هۆیه‌وه دروست ده‌بن و مناڵه‌كه‌تان هیچ حه‌زێكی بۆ ئه‌و مادانه‌و تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ دروست نه‌بێت.له‌به‌رئه‌وه پێویسته ڕێگرییان لێبكه‌ن له هاتوچۆۆو تێكه‌ڵاوبون له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌وكارانه‌دا هه‌یه.
- به دووركه‌وتنه‌وه له ڕه‌فتاری نه‌شیاوی وه‌ك درۆكردن و توڕه‌یی و جوێندانی بێ هۆكار، سه‌رمه‌شقێكی باشبن بۆ مناڵه‌كانتان.
- زۆرینه‌ی باوكان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئامانجه‌ی كه له ڕابردوودا هه‌وڵیان داوه‌و پێی نه‌گه‌شتبون، له مناڵه‌كانیاندا و به‌تایبه‌تیش له كوڕه‌كانیاندا ئه‌و ئامانجه بهێننه دی، له‌به‌رئه‌وه‌ش زۆربه‌ی كات كێشه‌و لێكترازانی نێوان باوك و گه‌نجه‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.پێویسته ئێوه به‌ناونیشانی باوكێكی باش، ته‌نها ئه‌ركی ناساندنی خراپیه‌كان و نیشاندانی ڕێگه‌ی دروسته به مناڵه‌كانتان درێژه .
سه‌رچاوه/ خێزان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.