به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوزی عه‌ره‌بی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له‌شاری به‌سره هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌یدانی مانگرتووان و به‌هێز بڵاوه‌یان پێكردوون و خێوه‌ته‌كانیشیان سووتاندوون.
هه‌روه‌ها له‌شاری كه‌ربه‌لا چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به بۆمبی مۆڵوتۆف هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌یدانی مانگرتووان و چه‌ند خێوه‌تێك سووتاون.
هاوكات كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه له‌سه‌ری زاری چالاكوانه عێراقییه‌كان گواستویه‌تییه‌وه كه‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزێكی ئه‌منی هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌یدانی مانگرتووان و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌و خێوه‌ته‌كانیشیان سووتاندوون.
هه‌روه‌ها له‌شاری به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند كه له‌مڕۆ به‌دواوه پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كان ناكات، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در مانگرتنیان شكاند‌و خێوه‌ته‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه.
هاوكات چه‌ند كه‌سێكش ئاگریان له چێشتخانه‌ی توركی به‌ردا به چیای ئوحد له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ناوی لێنرابوو.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.