سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدهگهێنێت، وەزارەتی دارایی رەزامەندی داوە 827 مامۆستای وانەبێژ، كە وانە لە باخچەی ساوایان دەڵێنەوە، بگەڕێنەوە سەر كارەكانی خۆیان و كرێی وانەبێژیشیان بۆ خەرج دەكرێت.
ئەحمەد گەرمیانی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دەربڕیوە كە 827 مامۆستای وانەبێژ، ئەوانەی لە باخچەی ساوایان وانە دەڵێنەوە، بگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانی خۆیان و بڕیار دراوە كرێی وانەبێژیشیان بۆ خەرج بكرێت.
راشیدهگهێنێت ، ئەو مامۆستایانە سەرەڕای ئەوەی كە كرێی وانەبێژییان بۆ خەرج نەدەكرا، لە دەوامی خۆیان بەردەوام بوون، بەڵام لە ئێستادا بڕیار دراوە كە كرێیەكەیان بۆ خەرج بكرێت.
ئەحمەد گەرمیانی ئاماژه بهوهش دهكات، وەزیری پەروەردە هەوڵی زۆری دا تاوەكو رەزامەندیی وەرگرت، چونكە قۆناغەكانی باخچەی ساوایان گرنگیی زۆری هەیە و پێویستە بایەخی زیاتریشی پێ بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.