سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را دایه‌و به جیاوازیه‌كی زۆر له‌پێش مانچسته‌رسیتی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت
كه‌چی یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی هێشتا هیچ نازناوێكی مسۆگهرنهكردووهو ته‌نانه‌ت گه‌یشتنی بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئهوڕوپاشی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ململانێكانی پریمه‌رلیگ هێشتا زۆری ماوه‌و یانه‌كانی دیكه‌ش له ئاستێكی به‌رزدان، كلۆپ گوتیشی، من هیچ كاتێك پێش ڕووداوه‌كان ناكه‌وم و هیچ كاتێكیش ناڵێم نازناوێكمان مسۆگه‌ركردووه تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
كلۆپ جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئێستا ته‌نها بیر له یاری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی تیپه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی شیرۆسپێری تاون له جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را ده‌كاته‌وه‌و دواتر خۆیان بۆ یاریه‌كانی دیكه ئاماده ده‌كه‌ن
ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه ئاشكراشی كرد كه یاریزان دیان لۆڤرین پێكانی چاك بۆته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌كه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له یاریزانان سادیۆ مانێ و شیردان شاكیری و جیمس مینلێرو نابی كێیتا به‌هۆی پێكان له یانه‌كه دابڕاون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.