میدیاكانی بریتانیا ئاشكرایان كرد كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد هه‌وڵ ده‌دات ئیسلام سوله‌یمانی جه‌زائیری و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌رسیتی بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی كه ئێستا به خواستن له ڕیزی یانه‌ی مۆناكۆ یاری ده‌كات
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی مان یونایتد به‌نیازه له مێركاتۆی زستانه‌ی ئێستادا، سوله‌یمانی به شێوازی خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی، ئه‌ویش بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ماركۆس ڕاشفۆرد كه دووچاری پێكان هاتووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕیزی یانه‌كه دووربكه‌وێته‌وه
هه‌مان ڕۆژنامه ئاشكراشی كرد كه ئیداره‌ی لیسته‌رسیتی لاری نیه له گواستنه‌وه‌ی سوله‌یمانی بۆ ڕیزی مان یونایتد به شێوازی خواستن ئه‌گه‌ر هاتوو ئیداره‌ی شه‌یتانه سووره‌كان چوار ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی به لیسته‌ر ببه‌خشێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.