لە راگەیەندراوێكدا وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه ، كه‌كه‌مترین ئاستى مووچه‌ى كرێكاری ئاسایی و ناكارامه دیاری ده‌كرێت
كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران یه‌كه‌مین کۆبونەوە ئەنجامدرا له پێناو زیاتر كردنی مووچه‌ی كرێكاران و هه‌ڵسه‌نگاندنی رەوشی بازاڕی کار و کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بەراورد لەگەڵ مووچەی کەرتی گشتی و وڵاتانی دەوروبەر.
وه‌زاره‌تى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، كه لیژنه‌یه‌كمان بۆ ئه‌م بابه‌ته پێك هێنانه‌وه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسانگاندنی ئه‌و مووچه‌نه، دوای ئه‌وه له رێگای وه‌زاره‌ته‌وه ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمترین مووچەی کرێکار و کارمەندی ناکارامە لە کەرتی تایبەت جێگیر دەبێت و پێویستە ھەموو خاوەنکاران پابەندی بن و ئه‌مه له كاتێكدایه مووچه‌ی، کەمترین مووچەی مانگانەی کرێکاری ناکارامە لە کوردستان 285000 دینار بوو، بەڵام لەبەر کەمی ئەم مووچەیە بڕیار دراوە کە پێداچوونەوە به مووچه‌ی ئه‌و كرێكارندا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.