عه‌لی زه‌نگه‌نه په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌به‌غدا رایگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا له‌گۆره‌پانى ته‌حریر له‌به‌غدا له‌لایه‌ن به‌شێك لهخۆپیشاندهرانهوه هه‌وڵی په‌لاماردانى تیمی كوردستان تیڤییان دا
راشیگه‌یاند ، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ره‌وه هه‌وڵدرا په‌لامارمان بدرێت به‌چه‌قۆ هێرش بكرێته سه‌ر تیمه‌كه‌مان
وتیشى خۆپیشانده‌ران به‌ئێمه‌یان راگه‌یاند كه‌نابێت لێره رووماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو به‌چه‌قۆ هێرش بكه‌نه سه‌ر تیمه‌كه‌مان
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه ھێزە ئەمنییەكان عێراق چوونە ناو گۆڕەپانی تەحریر و بەزەبر گۆڕەپانی تەحریر و خەلانیەیان بە خۆپیشاندەران چۆڵ كرد و رێگای محه‌مه‌د قاسم و پردی ئه‌حرارو هه‌ردوو گۆڕه‌پانی قورتوبه‌و ته‌یران - یان بۆ هاتوچۆ كرده‌وه.
فه‌ریق روكن محه‌مه‌د حه‌مید ،سكرتێری تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیش رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پردی ئه‌حراریان كردۆته‌وه‌و ده‌مه‌و عه‌سر- یش پردی سنه‌ك ده‌كه‌نه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.