Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 16:04

بەهۆی بومەلەرزەکەوە گوندێکی باکوری کوردستان بە تەواوی خاپوور بوو

دوو كەسیش گیانیان لەدەست داوە
کوردستان TV
#7
100%


شه‌وی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌ چەند شارێکی باکووری کوردستانی گرتەوە، بەهۆی بومەلەرزەکە گوندێکی باکوری کوردستان چه‌ند خانوویه‌ك بەتەواوی خاپوور بوو.

ئێوارەی دوێنێ بومەلەرزیەکی بەهێز پارێزگای خەرپەتى باكوری كوردستان و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند، بەوهۆیەشەوە گوندی چێڤتاش کە دەکەوێتە ناوچەی سیڤیرجە سەر بە پارێزگای خەرتەپ بەتەواوی خاپوور بوو.

بەهۆی بوومەلەرزەكه‌وه‌، دوو كەسی سەر بەو گوندە گیانیان لەدەست داوە و چەندین کەسی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

ماڵپەر هه‌واڵه‌یه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، كە بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە زیاتر لە 30 بینا داڕووخاون، تاكوو ئێستا 22 كەس گیانیان لەدەست داوە و یەک هەزار و 30 كەسیش بریندار بوون و دەیان تەرمی دیکەش لەژێر دار و پەردووی بینا ڕووخاوەکان دەرنەهێندراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.