سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (ئافاد) بڵاویكرده‌وه، له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان ، 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئافاده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و له ئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگیی ئافاد ئه‌نجامدراون، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به زیندوێتیی له ژێر داروپه‌ردووه‌كان رزگاركراون، گه‌یشتووه‌ته ٤٣ كه‌س.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 31 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئافاد بڵاویشیكردووه‌ته‌وه دوو ملیۆن لیره بۆ پارێزگای ئه‌لعه‌زیز و دوو ملیۆن لیره‌ی دیكه بۆ پارێزگای ماڵاتیا، كه سه‌رجه‌می ده‌كاته چوار ملیۆن لیره، وه‌ك هاوكاریی به‌په‌له ته‌رخانكراوه و خه‌رجكردنی له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكاندا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.