به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ئاگاداریی نامه‌یه‌كدا له په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: ئائاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه له كه‌وتنی شه‌خته له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی زووی سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه) و رۆژی (دووشه‌مه) به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان و قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی نێویان له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری پارێزگاكان.
ڕاشیگه‌یاندووه: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته شۆفێران زۆر به وریایی ئۆتۆمبیل لێ‌بخوڕن به‌تایبه‌تی له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌رزو نزمه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: پێویسته دایك و باوكان ئامۆژگاری جگه‌رگۆشه‌كانیان بكه‌ن كه‌وا زۆر ئاگاداری خۆیان بن له‌كاتی رۆیشتنیان بۆ قوتابخانه‌كان و دووربكه‌ونه‌وه له‌و رووبه‌رانه‌ی كه به شه‌خته داپۆشراون و تا بكرێت یارمه‌تیان بده‌ن بۆ گه‌یشتن بۆ شوێنی مه‌به‌ست تا دووربن له مه‌ترسییه‌كانی خلیسك و خوانه‌خواسته به‌ربوونه‌وه‌یان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.