ئیداره‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ ڕۆژی ( یه‌ك شه‌ممه ) ڕێكه‌وتی ( 26 / 1 / 2020 ) كاتژمێر ( 10 ) سه‌رله‌به‌یانی تونێڵی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی نادیار به‌هۆی بونی شۆرتی كاره‌باو بونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل.
ڕاشیگه‌یاندووه: تكایه ئاگادار بن بارهه‌ڵگر له هه‌ردوو دیوی تونێڵ ڕاده‌گیرێ و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك هاتن له سلێمانیه‌وه له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت و ڕۆیشتنیش بۆ سلێمانی له‌سه‌ر شاخی به‌رانان ده‌بێ ..
Traffic Fm
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.