دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ووڵاتی چین و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئەم نەخۆشیە لە ووڵاتانی تر، لە لێدوانێکی بۆ کوردستان تی ڤی دکتۆر محەمەد قادر ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
هەروەها ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە کردووە و لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق بەردەوام لەسەر هێڵن.
ئەنفلەوهنزای کۆڕۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی توندە ، تووشی کۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ دەبێت لە گشت تەمەنێک.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.